13712018_9712018_132112017_13882017_9201623153222983280897

عێراق دەست دەکات بە ھەناردەکردنی نەوت بۆ ئێران

باسک نێت:

جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەر لە کۆتایی ئەم مانگە، دەستدەکەن بە ھەناردەکردنی نەوتی خاو لە کەرکوکەوە بۆ ئێران.

ئەمڕۆ وەزیری نەوتی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە ڕێگەی تانکەرەوە، دەستدەکەن بە گواستنەوەی ٣٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، لە کێڵگەکانی پارێزگای کەرکوکەوە بۆ پاڵاوگەکانی کرماشان لە ئێران.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد “ئێران لە بەرامبەردا، ھەمان بڕە نەوت، لە باشوور ڕادەستی عێراق دەکات، بۆئەوەی لە ڕێگەی بەندەری پارێزگای بەسرەوە ھەناردەی دەرەوە بکرێت”.

لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، عێراق و ئێران ڕێککەوتنێکیان لەسەر ھەناردەکردنی نەوتی کەرکوک واژوو کرد، بەپێی ڕێککەوتنەکەش، عێراق ڕۆژانە ٦٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە ھەناردەی ئێران دەکات.

ژ.ک

بابەتی دواتر

602e61baa7f1ebeb0a0ac77adad5cd1f_L

ڤیدیۆ.. لە ئەمریکا یەکەم وەزیری موسڵمان بە قورئان سوێندی یاسایی خوارد

باسک نێت: لە ویلایەتی ڤێرجینیا، یەکەم وەزیری موسوڵمان پۆستی وەزیری فێرکردن وەرگرت و لەکاتی خواردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *