news

تا ئێستا وەزارەتی دارایی مووچەی نیوەی وەزارەتی پێشمەرگەی دابەش نەكردووە

باسک نێت-ھەولێر

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، تا ئێستا وەزارەتی دارایی مووچەی نیوەی وەزارەتی پێشمەرگەی نەناردووە.

ھەرچەندە لە پێش پشووەکانی سەری ساڵ وەزارەتی دارایی خشتەیەکی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بڵاو کردەوە و وەزارەتی پێشمەرگە یەکەم وەزارەت بوو بۆ پێدانی مووچە بەڵام جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، تا ئیستا تەنھا نیوەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە و نیوەی ماوە.

جەبار یاوەر وتیشی، ئەو نیوەیەی وەریگرتووە ئەوانەن کە لە ئەرکدان لە ھیزە تێکەڵەکان و نیوەی یەکەکانی ھەشتاو نیوەی یەکەکانی حەفتا .

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی وت، ئەگەر وەزارەتی دارایی لە ڕۆژی پشووشدا بێت و شەویش بێت ئەو بڕەی کە ماوە بینێرێت ئەوان وەک وەزارەت دابەشی دەکەن و چاوەڕوانی وەزارەتی داراین کە تا ئێستاش دیار نیە کەی دەینێرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی شەڕی داعشدا یەکەم وەزارەت موچە دەدرا بە وەزارەتی پێشمەرگە و بەڵام لە دوای تەواوبوونی شەڕی داعش موچەی ئەوانیش ھاوشێوەی فەرمانبەران دوادەکەوێت و سیستەمی پاشەکەوتی موچەش دەیانگرێتەوە.

ژ.ک

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *