12712018_26754785_1767211313350281_1647388234_n

مەلا بەختیار: سەرمان سوڕماوە لە سیاسەتی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە کورد

باسک نێت-سلێمانی

مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە سەرمان سوڕماوە لە ھەڵوێستی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە کورد، سەرباری ئەوەی کە مێژوویەکی ھاوبەشمان ھەیە لە شەڕی دژی داعش، ھاوکات نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای دەستور ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد.

مەلا بەختیار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە دوا بەدوای کۆبوونەوەی شاندی مەکتەبی سیاسی ھەردوولا لە سلێمانی ئەنجامدرا، ئاماژە بەوەکرد باسی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، ئێمە بەو ھەواڵە دڵخۆشین.

ڕاشیگەیاند:”پێویستە ئەو ھەڵانە ڕاستبکەینەوە کە کردوومانە و بە ھەموو لایەکمان کێشە ئابورییەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکەین”.

لە لایەکی ترەوە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە گرنگ بوو بۆ ئەو قۆناغەی کە لە ئێستادا کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکگرتوویی ناوخۆمان پێویستە بۆ سەرکەوتنمان.

نێچیرڤان بارزانی وتی”ئەوەندەمان گوتووە ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا خەڵکمان بێزار کردووە، بۆیە ئێمە ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوری عێراق و ھیوادارین بەغدا ئەو خواستەی ھەبێت بۆ ڕێککەوتن”.

لە لایەکی ترەوە مەلا بەختیار ئاشکرایکرد، سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆوبونەوەیەکی گرنگ سازدەکەن سەبارەت بە دۆخی شاری کەرکوک و ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە سیاسەتێکی ڕوونمان بەرامبەری ھەبێت.

نێچیرڤان بارزانی دەربارەی کۆبوونەوەی ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی وتی، کۆبوونەوەکە گرنگ بوو بۆ ئەو قۆناغەی کە لە ئێستادا کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، بە یەکگرتوویی ناوخۆمان پێویستە بۆ سەرکەوتنمان.

دەربارەی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش ڕایگەیاند، ئەوان پێیان باشە کورد بە یەک لیست بەشداری ھەڵبژاردنەکانی عێراق بکات.

مەلا بەختیار ئاشکرایکرد، سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆوبونەوەیەکی گرنگ سازدەکەن سەبارەت بە دۆخی شاری کەرکوک و ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە سیاسەتێکی ڕوونمان بەرامبەری ھەبێت.

دەربارەی سەردانی شاندی سێ حزبەکەی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغداد، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، باشتروابوو ھەموو حزبەکان بە یەکەوە سەردانی بەغدادیان بکردایە نەک تەنھا سێ حزب، ھاوکات مەلا بەختیار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ھێشتا ئەو شاندەمان نەبینووە و ئاگاداریان نەکردووین لە دەرئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا.

ژ.ک

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *