12712018_123122017_512112017_perlemannn211

پەرلەمانی عێراق؛ بۆ رێگری لەتەعریب پرۆژەیەک ئامادەکراوە

باسک نێت:

پرۆژەی رێگری لە تەعریبکردنی ناوچەجێناکۆکەکان لەپەرلەمانی عێراق، واژۆی بۆکۆکراوەتەوەو بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کارەوە، و پەرلەمانتارێکیش رایدەگەیەنێت، ئومێدیان ھەیە ئەم ھەفتە بخرێتە بەرنامەی کارەوە.

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند:”واژۆی ٥٠ئەندامی پەرلەمانی کۆکردووەتەوە، بۆئەوەی پرۆسەی تەعریبکردنەوەی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە”.

وتیشی:” ھەروەھا ڕەزامەندیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بۆ وەرگرتووە،”بۆ ئەو بابەتانە من بەڵگەم لایە ،کە تاپۆ و رەگەزنامەی ساڵی ١٨٩٠ کە تا دەگات بە ئەمڕۆ ئەوە دەسەلمێنیت کە ئەو گوندانە کوردنشین بوون و کوردستانین”.

ئاماژەی بەوەشکرد:”تازە جەلسەیەک(دانیشتنێک) دانرا کە زۆر گرنگ بوو، لەسەر لێکۆڵینەوە، لە رووداوەکانی دووزخورماتوو، لەبەرئەوەی نیساب(رێژەی یاسایی) تەواو نەبوو بۆیە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆش دواخرا ،ئومێدەوارین لەم ھەفتەیەدا ھەم بابەتی دوزخوورماتوو ھەم بابەتی تەعریب کردن بچێتە بەرنامەی کارەوە”.

لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەر و کشانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەتەواوی جێناکۆکەکان، بەشێک لە کوردەکانی ئەو ناوچانە کێشەیان بۆ دروست بووەو ژمارەیەک عەرەب گەراونەتەوە ناوچەکە.

ژ.ک

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *