12712018_skynews-stockholm-sweden-explosion_4200188

ستۆکھۆڵم؛ تەقینەوەیەک روویدا

باسک نێت:

لەئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە دەرەوەی وێستگەیەکی میترۆ لەستۆکھۆڵم دوو کەس برینداربوون، ئەوەش بەپێی سکای نیوز.

پۆلیسی ستۆکھۆڵم رایگەیاند، پیاوێکی تەمەن ٦٠ساڵ، بریندار بووە دوای ئەوەی تەنێکی لەسەر زەوی ھەڵگرتووەتەوە. دواتر تەنەکە تەقیوەتەوەو بووەتەھۆی “بەسەختی” بریندرابوونی پیاوەکە.

ئەو کەسە گەیەندراوەتە، نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن. ھەربەھۆی تەقینەوەکەوە ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ برینداربووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو تەنەی پیاوەکە لەسەر زەوی ھەڵیگرتووەتەوە نارنجۆکێک بووە، بەڵام تا ئێستا ئەم زانیاریە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە ھیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەستدا نیە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن ئەم تەقینەوەیە کردەوەیەکی تیرۆریستی بووە.

ژ.ک

بابەتی دواتر

41948571_1479604202172471_5299971995243380736_n

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۱٨ ـ ۹ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *