wazarat-nawxo

وەزارەتی ناوخۆ لیستی موچە خۆرەکانی رەوانەی بەغدا دەکات

باسک نێت-ھەولێر

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ئامادەیی دەردەبڕێت ھاوشێوەی وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی، لیستی موچەخۆرەکانی رەوانەی بەغدا بکات بەمەبەستی وردبینی و ناردنی موچە، ڕاوێژکارێکی وەزارەتەکەش رەتیدەکاتەوە کەموکوڕی لە لیستی ناوەکانیان ھەبێت.

لیوا سەعید محەمەد ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند:”ھەرچەندە تائێستا حکومەتی بەغدا داوای لیستی موچەخۆران و ئاماری ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ھەرێمی نەکردووە، بەڵام ھەر کاتێک داوایان کرد، ئامادەین لیستەکەیان بۆ رەوانە بکەین و وردەکاریی سەرجەم موچەخۆرانمان بخەینەڕوو”.

راوێژکارەکەی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم، لێدوانی ئەو بەرپرسانەی حکومەتی عیراقیشی رەتکردەوە لەبارەی بوونی گرفت لە لیستی ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم و وتی:”لیستی ناوی وەزارەتی ناوخۆ بەو جۆرە نییە، بەڵکو سەرجەم موچەخۆران سەرەتاو دۆسیەی دامەزراندنیان ھەیە و کێشەیان نییە”.

لیوا سەعید محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنی لیستی موچەخۆرانی وەزارەتی ناوخۆ، بەمانای خستنەڕووی نھێنیی سەربازی نییە، وتی:”ئەمە لیست و ئاماری چەک و تەقەمەنی نییە، بەڵکو تەنھا لیستی موچەخۆرەکان دەنێرین”.

ژ.ک

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *