north-korea-kim-jong-un-donald-trump-nuclear-threat-uss-john-c-stennis-584269

ترەمپ: ئامادەی گفتوگۆم لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكور

سەرۆك كۆماری ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، هیچ لارییەكی لەوە نییە لەڕێی تەلەفونەوە قسە لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئوندا بكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا رایگەیاند، هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ئەوەدا نییەو بە دڵنیایەوە بە تەلەفون قسە لەگەڵ كیم جۆنگ ئون سەرۆك كۆماری كۆریای باكوردا دەكات.

سەبارەت بە گفتوگۆكانی نێوان سیئۆل و پیۆنگیانگ‌و یارییەكانی ئۆڵمپیادی زستانە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئەوان ئێستا لەسەر ئۆڵۆمپیاد قسە دەكەن، ئەوە سەرەتایەكە سەرەتایەكی گەورەیە ئەگەر من هەڵوێستم نەبوایە ئێستا هیچ گفتوگۆیەك نەدەبوو.

وتیشی، كیم دەزانێت من بە هیچ شێوەیەك گاڵتە ناكەم، ئەو لەوە تێدەگات.

ترەمپ ئاشكراشیكرد، ئەگەر ئەو كۆبونەوەیە دەرەنجامێكی باشی هەبێت ئەوا دەبێتە شتێكی باش بۆ هەموو مرۆڤایەتی ‌و بۆ هەموو جیهان.

بابەتی دواتر

51114388_343141046292647_2742393913359728640_n

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *