1_23

ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە سكاڵای یاسایی لەسەر سەرۆكی حكومەت‌و جێگرەكەی‌و پێنج وەزیر تۆمار دەكات

ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەلچەبجە كۆبوونەوەو رایدەگەیەننی سكالای یاسایی لەسەر سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی تۆمار دكەن.

سەلام كەریم ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بە (باسك نێت)ی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەن جگە لە ئەندامانی یەكێتی و پارتی كۆبووینەوەو بڕیارمانداوە سەردانی پەرلەمان كوردستان بكەین، چونكە پەرلەمان یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی دەركردووە و لە حاڵەتی جێبەجێنەكردنیدا حساب نەكردنی یەكێتی و پارتییە بۆ پەرلەمان.

ئاشكراشیكرد، ئێمە داوای یاسایی لەسەر لیژنەكە تۆمار دەكەین كە پێك دێت لە هەر یەك لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و كەریم سنجای وەزیری ناوخۆ و رێباز حەملان وەزیری دارایی و مەولود باوە موراد وەزیری گواستنەوەو گەیاندن و عەبدولرەحمان عەبدولرەحیم وەزیری ژینگە مەحمودی حاجی ساڵح وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان.

رونیشیكردەوە، ئەوەی لەسەر شانی ئێمەبوو هەموو رێكارێكمان گرتەبەر تەنها بۆ ئەوەی ئەنجومەنەكە دەستبەكار بێت، بەڵام بۆ دواجار ئەگەر نەكرا ئاشكرای دەكەین كە یەكێتی و پارتی رێگرن لە بەپارێزگای بوونی هەڵەبجە.

بابەتی دواتر

832017100800_1539142812015_7kumat

حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یامێك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كات …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *