received_1694690907219592

سوریا؛ بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕوسیا و سوریا دەیان کەس بونەتە قوربانی

باسک نێت:

بوردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و سوریا بۆ سەر ناوچە ئاوەدانییەکانی سوریا بەردەوامە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووشدا لەناوچەکانی ریفی دیمەشق و ئیدلیب دەیان کەس کوژران و برینداربوون بەھۆی ھێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی ڕوسیاو رژێمی سوریاوە.

ھەروەھا چەند گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رووبەڕووی چەند ھێرشێکی زەمینی سوپای رژێم بوونەتەوە.

ھاوکات لەھەردوو شارۆچکەی مدیرا و عەرەبین ١٦ ھاوڵاتی مەدەنی بەھۆی بۆردومانەکانی روسیاوە بوونە قوربانی و سوپای رژێمی بەشار ئەسەدیش لەزەوییەوە ھێرشی بەرفراوانی بەتۆپ و موشەک کردە سەر شارەکانی حەرستاو دوما و ئوتایا و عەین ترما.

لە لایەکی دیکەوە ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاند، زیاتر لە ٥٠ سەربازی سوپای سوریای دەسگیرکردووە لەناوچەی حرسا، پێگەکانی نزیک لەرژێمی سوریاش باس لەدەسگیرکردنی سێ چەکداری ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن.

ژ.ک

بابەتی دواتر

d23c82d7fd9c940c22cd670fa9c95c4e_L

سبەى ڕێگای هەولێر- سلێمانی لە سماقوڵی دەكرێتەوە

بڕیارە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕێگەی سلێمانی- هەولێر بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا بكرێتەوە كەلە ئێستادا بەهۆی نۆژەنكردنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *