received_1694814503873899

بانکی نێودەوڵەتی بودجەیەکی تایبەت بۆ بەنداوی دەربەندیخان تەرخان دەکات

باسک نێت-دەربەندیخان

بانکی نێودەوڵەتی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بودجەیەکی تایبەت تەرخان دەکات بە مەبەستی چاککردنەوەی سەرجەم ئەو زیانانەی کە بەر بەنداوی دەربەندیخان کەوتوون لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو.

ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندوە:”تیمێکی بانکی نێودەوڵەتی سەردانی بەنداوی دەربەندیخانیان کردوە و بە مەبەستی ئاگاداربون لە قەبارەی زیانەکانی بەنداوەکە، بڕیارە بودجەیەکی تایبەت تەرخان بکەن بە مەبەستی چاککردنەوەی زیانەکانی”.

ڕەحمان خانی ڕوونیشیکردەوە:”کە جگە لەوەی تا ئێستا حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار دیناری تەرخان کردووە بۆ بەنداوەکە و حکومەتی عێراقیش بڕیاری داوە پارە بۆ تیمێکی پشکنینی بیانی تەرخان بکات بۆ زانینی قەبارەی زیانەکە، بەڵام تا ئێستا دەستبەکار نەبوون”.

ھەروەھا ڕوونیکردەوە، ئەوان ناچاربوون بەشێک لە ئاوی بەنداوەکە بەربدەنەوە بۆ دوورخستەوەی مەترسی لەسەر بەنداوەکە تا ئەوکاتەی ئەو تیمە دڵنیاییان پی دەدات.

لە ڕۆژی ١٢/١١/٢٠١٧ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٣ بە پلەی رێختەر ناوچە سنورییەکانی نیوان ھەرێمی کوردستان و ئێرانی ھەژاند، کە لەو بومەلەرزەیەدا بەنداوی دەربەندیخان زیانی بەرکەوت.

ژ.ک

بابەتی دواتر

download (2)

راگەیاندنی پارتی: ئاسایشی هه‌ولێر،گه‌نجێكیان له‌ده‌ست پاسه‌وانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی رزگار كرد

راگەیاندنی پارتی بڵاویكردەوە:  هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر، گه‌نجێكیان له‌ده‌ست پاسه‌وانه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی رزگار كرد، كه‌ له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *