received_1694809247207758

قەزای خورماتوو بەچڕی بۆمباران کرا

باسک نێت:

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. ناو قەزای خورماتوو بەچڕی ھاوەنباران کرا، حەشدی شەعبیش چەکدارە کوردە خۆبەخشەکان تۆمەتباردەکات و کوردیش ھاوەنبارانکردنەکە بە پلانی گروپە چەکدارەکانی نێو حەشدی شەعبی دەزانێت.

عەلی حسێنی وتەبێژی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی، بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندوە:”ئەمڕۆ لەپشت شاخی ھەنجیرەوە کە چەکدارە کوردەکانی تێدایە، نزیکەی ١٩ ھاوەن ئاراستەی ناو خورماتو کراوە و بەو ھۆیەوە ٦ کەس برینداربوون.”

وتیشی”دواتر بە مەدفەعی پشت شاخی ھەنجیرەمان بۆردومانکرد و ھێلیکۆپتەریش بۆردومانی چەکدارە کوردەکانی کرد.”

لەبەرانبەردا محەمەد فایەق بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو، ئاماژەی بەوەکرد لە گوندی یەنگیجەی رۆژھەڵاتی خورماتوەوە ناو قەزاکە بۆردومانکراوە، کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەناو گوندی یەنگیجەدان.

ناوبراو بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندوە:”حکومەتی عێراق بریاری داوە ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەخورماتو برۆنە دەرەوە و سوپای عێراق جێگەیان بگرێتەوە، ئەوان دەیانەوێت بەو جۆرە کارانە شکست بەپلانەکەی عێراق بھێنن”.

تۆمەتبارکردنی یەکتری لەلایەن کورد و تورکمانی شیعە بە ھاوەنبارانکردنی قەزای خورماتو، لەکاتێکدایە ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق بریاری دا بەناردنی لیژنەیەکی پەرلەمانی بۆ قەزاکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە روداوەکانی دوای ١٦ ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو.

ژ.ک

بابەتی دواتر

2891284

gشەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی بەسرە روویدا

ماڵپەڕی ڕاشا تووده‌ی بڵاویكردەوە، له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌ چوونی خۆپیشاندان له‌ پارێزگای به‌سره‌ له‌ باشووری عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *