news

بەریتانیا لەسەر قودس هاتە دەنگ

 

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، قودس دەبێت پایتەختێكی هاوبەش بێت بۆ ئیسڕائیل و دەوڵەتی فەڵەستین.

نوسینگەی بۆریس جۆنسن وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا بە ڕیاز مالیكی زیری دەرەوەی فەلەستینی ڕاگەیاندووە كە قودس دەبێت پایتەختێكی هاوبەش بێت بۆ ئیسڕائیل و دەوڵەتی فەڵەستین.

وتیشی، پابەندبوونی بەریتانیا لە پشتیوانیكردنی گەلی فەڵەستین و چارەسەری دوو دەوڵەتی و پێویستی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ئاشتی دووپات دەكەمەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەڵوێستی بەڕیتانیا سەبارەت بە پێگەی قودس ڕوونە و بەردەوام دەبێت.

لە بەیاننامەكەدا رونیشیدەكاتەوە، پێگەی قودس دەبێت لەڕێی دانوستانەكانی نێوان فەڵەستینیەكان و ئیسڕائیلییەكانەوە یەكلایی بكرێتەوە و لەكۆتاییدا دەبێت قودس پایتەختی هاوبەشی ئیسڕائیل و دەوڵەتی فەڵەستین بێت.

 

بابەتی دواتر

download (1)

دۆناڵد ترامپ: بەردەوام دەبم لە پشتیوانی كردنی عەرەبستان

ئه مرو سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سه ره ڕای ئەوەی ئەنجوومەنی پیران بڕوای وایە كە (بن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *