received_1824875554220423

دیموکراتی ترینی وڵاتی جیھان منداڵێکی مسوڵمانی پێقبوڵ ناکرێت

باسک نێت:

یەکەمین لەدایک بوی ساڵی نوێی زاینی لەوڵاتی نەمسا، لەپاش تێپەڕینی چل و حەوت خولەک لەساڵی ٢٠١٨ ی زاینی، مندڵێک بوو لە نەخۆشخانەی ڤیەنا ی پایتەختی نەمسا.

مندالەکە لەدایک و باوکێکی مسوڵمانی بەڕەگەز تورکن، بەڵام لەگەڵ بڵاو بونەوەی وێنەکەیان و دەرکەوتنیان وەکووئەوەی کە مسوڵمانن، ھەروەکو رۆژنامەی(ئوشترایش)ی نەمساوی ئاماژەی پێکردووە، ھەرزوو دەزگای خێرخوازی کاسۆلیکی نەمساوی، داوای لابردنی وێنەکەیانی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کرد، ھەربۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە بیست ھەزار نامەی ئاڕاستە کرد.

لەیەکێک لەنامەکان بۆ وەزیری ناوخۆی نەمسا، دەڵێت ئێوە دەبێت ئەم وڵاتە جێبھێڵن و ھیچ مافێکی ھاووڵاتی بونتان لەم وڵاتە نیە!! پێویستە سەرۆک ئێوە لەم وڵاتە وەدەرنێت.

لەبەرامبەردا دەزگای (کاریتاس)ی مرۆیی، کە لەخزمەتی پەنابەرانی وڵاتاندایە، پشتیوانی خۆی بۆ منداڵ و خانەوادەکەی دەربڕی، وەلەڕێی چەندین ھەزار نامەوە پشتگیری مانەوەی وێنەکانی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کرد، وەلەبەرامبەردا ئەرکی پێدانی ھەموو مافێکی ھاووڵاتی بونی خستە ئەستۆی وڵاتی نەمسا.

ب.غ

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *