FB_IMG_1515520818951

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی پەیەدەی کرد

باسک نێت-سلێمانی

ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ـی کانونی دوەمی ٢٠١۸، شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدەیان کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن ئەندامانی نوێنەرایەتییەکەوە پێشوازییان لێکرا.

شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی پێکھاتبوو لە بەڕێزان ئارام کەمال ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی و مەلا محەمەد شارباژێڕی و عوسمان عەلی ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندیە کوردستانیەکان، سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدەیان کرد لە سلێمانی و لەلایەن بەرپرسی نوێنەرایەتییەکە و چەند ئەندامێکییەوە پێشوازی گەرمیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا تەئکیدی لەسەرکرایەوە و باس لە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی کراو بە پێویست زانرا ھەموو لایەنە کوردستانیەکان ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ یەکخستنی نێوماڵی کورد.

FB_IMG_1515520818951 FB_IMG_1515520816400

ژ.ک

بابەتی دواتر

2891284

gشەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی بەسرە روویدا

ماڵپەڕی ڕاشا تووده‌ی بڵاویكردەوە، له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌ چوونی خۆپیشاندان له‌ پارێزگای به‌سره‌ له‌ باشووری عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *