628ee381b835f74ff4cad7506569c51e_L

سەركردەیەكی بزووتنەوەی ئیسلامی حەماسی فەڵەستینی بریندار بوو

دوێنێ لە كەرتی غەززە سەركردەیەكی بزووتنەوەی ئیسلامی حەماسی فەڵەستینی گولەیەك بەر سەری دەكەوێت و بریندار دەبێت.

(فەوزی بەرهوم) وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئەمڕۆ لەنێو ماڵەكەی خۆی (عیماد عەلەمی) سەركردە لە بزووتنەوەكەیان فیشەكێك لە دەمانچەكەی دەرچووەو بەر سەری كەوتووەو بەسەختی برینداربووە.

ناوبراو راشیگەیاندووە، بەهۆی سەختی برینەكەی عەلەمی لەنەخۆشخانە لە ژێر چاودێری ووردی پزیشكییەو دۆخی تەندروستیشی سەختە.

جێگەی باسكردنە (عیماد عەلەمی) تەمەنی (62) ساڵەو نوێنەری بزووتنەوەی حەماس بووە لەئێران و پێشتریش ئەندامی مەكتەبی سیاسی بووەو بەیەكێك لەسەركردە دیارەكان دادەندرێت لەدەرەوەی فەڵەستین و لەساڵی (2012) ەوەش گەڕاوەتەوە كەرتی غەززە.

لەساڵی (2014) ئەو كاتەی لە كەرتی غەززە ماڵەكەی كەوتە بەر بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئیسرائیل، عەلەمی بەسەختی برینداربوون دواتر گەیەندرایە توركیاو نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی بۆ كرا.

بابەتی دواتر

images

رێژەی باران بارین و پیشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایدەكات، پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ شەمە بەم شێوەیە دەبێت، شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *