received_1826339044074074

ھەڵبژاردنەکانی ئایندەی عێراق شیعەکان پەرتەوازە دەکات

باسک نێت:

لەسەر و بەندی تێپەڕینی رۆژ لەدوای ڕۆژی بەرەو ھەڵبژاردنەکانی عێراق، کەبڕیارە لەناوەڕاستی ئەمساڵی ٢٠١٨ بەڕێوە بچێت، پەرتەوازەیی و لێکترازان لەنێو ماڵی شیعەکان بەدیدەکرێت.

لەیەکەم ھەنگاودا نوری مالیکی رایگەیاند کەلیستێکی نوێ دروست دەکات، ئامادەیە بۆ رکابەری حیدر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێستا، بەدیدێکی نوێوە بێتەوە گۆڕەپانی سیاسی لەعێراق.

بەگوێرەی ھەواڵێکی ئەلمەسەلەی زمانحاڵی عەبادی، ھەریەک لە ئەیاد سامەڕائی و ئەیاد عەلاویش بەدەست وەردانی وڵاتانی ناوچەکە، لەھەوڵی خۆ بەھێزکردندان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئایندەی عێراق.

پێگەی ئەلمەسەل ھێرشی توند دەکاتە سەر ئەیاد عەلاوی و دەڵێت، ناوبراو بووەتە داردەستی وڵاتانی دەوروبەر، بەتایبەت ئەو ھاوکاریەکانی لە سعودیە و ئیماراتەوە بەدەست دەگات، کە بەھۆیەوە پەرتەوازەیی لەنێو ماڵی شیعە لەعێراق دروست دەکات.

ھەروەھا دەڵێت سعودیە و ھاوپەیمانەکانی دەیانەوێت عەلاوی بگەێننە پێکەی سەرۆک وەزیران، ھەتا لەو ڕێگەیەوە دەست لەنێوخۆی عێراق وەربدەن.

ب.غ

بابەتی دواتر

223201698569179a7c9b1ded255b3db7ebe2c5d04a6_XL

100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی زیاد كرا

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵیت: بۆ ئەم مانگە نزیكەی 100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *