received_1826493090725336

پەنجا مسوڵمانی نوێ لەبەنین لەگوندی تانفی

باسک نێت:

لەمیانەی گەشتەکەیاندا بۆ ناوچە دوورە دەستەکان لەووڵاتانی ئەفریقا، دەزگای نومائی خێرخوازی لەووڵاتی بەنینی ئەفریقا، مسوڵمان بونی پەنجا ھاووڵاتی گوندێکیان راگەیاند.

ساڵانە و بەردەوام چەند لاوێکی بانگخوازی کەنداو، لەووڵاتانی دوورە دەست بەناوی گەشتی نوری ئیسلام، خەریکی بڵاوکردنەوە و گەیاندنی ئاینی پیرۆزی ئیسلامن.

لەگەشتی ئەم جارەیان کەلەساڵی نوێی کۆچیدا چوارھەم گەشتیانە، بەناوی نوری ئیسلام چوار، رویان کردە وڵاتی بەنینی ئەفریقا کەدوورە دەستترین وڵاتی ئەو کیشوەرەیە، تیایدا ئاینی پیرۆزی ئیسلامیان گوند بەگوند دەگەێنن بە ھاوونیشتیمانیانی ئەو ناوچانە.

ئەمڕۆ لەیەکەمین گوند کەسەردانیان کردووە، گوندی تایفی و تیایدا پەیامی پیرۆزی ئیسلامیان بۆ روونکردونەتەوە، دواتر پەنجا کەس لەھەردوو رەگەز مسوڵمان بونی خۆیان راگەیاندووە.

دواتر دەزگای خێرخوازی نومائ، چۆنیەتی نوێژ و باقی تری ئەرکانەکانی ئیسلامیان فێری خوشک و براکانیان کردووە. جێگەی ئاماژە پێکردنە کە نومائی خێرخوازی دەزگایەکی ئیسلامی خۆبەخشە و چەند لاوێکی کەنداو لەساڵی ٢٠١١ وە دایانمەزراندووە.

سەرچاوە: تۆڕی ئالوکەی ھەواڵی

ب.غ

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *