6456456456

یەكێتی ئەوروپا لە بارەی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە بڕیار دەدات

 

سیاسەتمەدارانی یەكێتی ئەوروپا رایدەگەیەنن، ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكێتی ئەوروپا پشتیوانییەكەی بۆ ڕێكەوتنە ناوەكییەكە لەگەڵ ئێراندا نوێ دەكاتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە سەرۆكی ئەمەریكا ڕەتیكردەوە.

لەمیانەی كۆبوونەوەكەی نێوان ئێران ‌و بەڕیتانیا و فەڕەنساو ئەڵمانیادا، كە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا فیدریكا موگیرینی داوای كردبوو، ئەو وڵاتانەی ئەوروپا كە بەشداربوون لە ڕێكەوتنە ناوەكییەكەی ساڵی 2015 دا جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئێران پابەندە بەڕێكەوتنەكەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكرێت، ئەوروپا داوا لە ئێران دەكات بەردەوام بێت لە هاریكارییەكانی لەگەڵ پشكنەرە نێودەوڵەتییەكاندا، ئێرانیش ڕەتی دەكاتەوە هەوڵ بدات چەكی ناوەكیی بەدەست بخات.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كە بە بڕوای سیاسەتمەداران ئامانج لە كۆبونەوەكەی ئەو دوو لایەنە، ناردنی پەیامێكە بۆ واشنتن لەسەر ئەوەی ئێران پابەندەو وا باشترە ڕێكەوتننامە ناوەكییەكە بوونی هەبێت وەك لەوەی ئێران گۆشەگیر بكرێت.

لای خۆشییەوە، وتەبێژی ڕێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران ئاشكرایكرد، گەڕاندنەوەی سزاكان بۆ سەر ئێران لەلایەن ئەمەریكاوە پێشێلكردنی ڕێكەوتنە ناوەكییەكە دەبێت‌و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەتوانایدا هەیە پیتاندنی یۆرانیۆم بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد بكات.

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی هەریەك لە وڵاتانی بەڕیتانیاو ئەڵمانیاو فەڕەنساو وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ موگیرینیدا كۆببنەوە.

ئەم كۆبوونەوەیەش بەشێكە لەو هەوڵانەی كە دەدرێن بۆ هێشتنەوەی ڕێكەوتنە ناوەكییەكە.

 

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *