download

دوو هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیەنران

نوری مالكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق راگەیاند و بەپێی زانیارییەكان لە هەشت حزبی سیاسی عێڕاقی پێكدێت.

هەر بە پێی زانیارییەكان، هاوپەیمانیەتییەكە لە هەر یەك لە حزبەكانی، دەعوەی ئیسلامی و دوعاتی ئیسلام و رێكخراوی عێراق‌و بزوتنەوەی نور و رەوتی ناوەند و بزووتنەوەی بەشائیری شەباب پێكدێن.

لەلایەكیتریشەوە، هاوپەیمانییەكیتر بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق لەژێر ناوی فەتح دروست بووە كە بریتین لە رێكخراوی بەدر ، ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی ، عەسائیب ئەهلی حەق و بەشێك لە هێزەكانی حەشدی شەعبی.

بەپێی زانیارییەكان، لە چەند كاژێری داهاتوودا بە فەرمی هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر رادەگەیێندرێت، كە زۆربەی هێزەكانی نێو حەشدی شەعبی و 15 پارتی سیاسی لە خۆدەگرێت، لە سەرووی هەموویانەوە عەسائیب ئەهل حەق.

بابەتی دواتر

405113Image1

لابردنى خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نزيكه

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كان ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *