images

بزووتنه‌وه‌ هۆشداری ده‌داته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان
ئه‌گه‌ر به‌ یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ین، بایكۆتی ده‌كه‌ین

باسك نێت

فراكسینۆ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایده‌گه‌نێت، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی وه‌ك هێزێكی ئیسلامیی و پارێزگار له‌ مافه‌ یاسایی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستووریی و مرۆییه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌ باشوور، ئه‌ركیه‌تی به‌ هه‌موو لایه‌كی ڕابگه‌یه‌نێت، كه‌ زیاتر له‌ هاوپه‌یمانییه‌كی كوردیی له‌م پرۆسه‌یه‌دا، زیانی گه‌وره‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ ماف و ئه‌جێندای سیاسیی كورد و پێویسته‌ كۆی حیزب و لایه‌نه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ یه‌ك لیست به‌شداریی بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا، بزووتنه‌وه‌ یان بایكۆتی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌كات، یان هه‌ڵبژارده‌یتری ده‌بێت، كه‌ دواجار به‌ فه‌رمیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌..

پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه‌ و هه‌موو لایه‌ك خه‌ریكی هاوپه‌یمانێتیی و خۆئاماده‌كردنن، ئه‌وه‌ی به‌لای فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه‌ گرنگه‌، یه‌ك لیستیی و یه‌كگوتاریی كورد و هه‌موو لایه‌نه‌ كوردییه‌كانه‌، بۆ به‌شداریی له‌و پرۆسه‌یه‌.
ئامانجیش له‌م هه‌ڵوێسته‌، چاره‌نووسی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌ له‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند و هه‌ژموونی به‌غدا و ئه‌نتی كورد، له‌ چوارچێوه‌ی عێراقدا.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی وه‌ك هێزێكی ئیسلامیی و پارێزگار له‌ مافه‌ یاسایی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستووریی و مرۆییه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌ باشوور، ئه‌ركیه‌تی به‌ هه‌موو لایه‌كی ڕابگه‌یه‌نێت، كه‌ زیاتر له‌ هاوپه‌یمانییه‌كی كوردیی له‌م پرۆسه‌یه‌دا، زیانی گه‌وره‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ ماف و ئه‌جێندای سیاسیی كورد و پێویسته‌ كۆی حیزب و لایه‌نه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ یه‌ك لیست به‌شداریی بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا، بزووتنه‌وه‌ یان بایكۆتی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌كات، یان هه‌ڵبژارده‌یتری ده‌بێت، كه‌ دواجار به‌ فه‌رمیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڵام هۆشیاریی ده‌ده‌ینه‌ هه‌موو لایه‌ك كه‌ كورد، دوو لیستیی و زیاتر هه‌ڵناگرێت و له‌م قۆناغه‌ ناسه‌قامگیر و دژواره‌دا، ئه‌ركی ئه‌خلاقییه‌ هه‌موومان به‌ یه‌ك لیستی نیشتیمانی به‌شداریی بكه‌ین، ئه‌وانه‌شی بڕوایان وانییه‌، له‌ ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌ باشتر هه‌ست ده‌كه‌ن و ئه‌وكاتیش په‌شیمانیی داد نادات و ده‌ڕۆنه‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیی له‌ده‌ستدانی قورسایی كورد له‌ ترازووی هێزی عێراقدا.

ئاری عه‌بدوله‌تیف
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌
2018/1/11

بابەتی دواتر

42096564_894433327613077_402992022559916032_n

ڕابە‌ری گشتی بۆ TRT: ئە‌و مە‌ترسیانە‌ی خستە‌ ڕوو كە‌ دووجە‌مسە‌ری ھێز دە‌ست شكاندنە‌وە‌ی لە‌ سە‌ر دە‌كە‌ن

بە‌ڕێز ڕابە‌ری گشتی مامۆستاعیرفان علی عبدالعزیز لە‌ دیدارێكی كە‌ناڵی TRT لە‌ نوسینگە‌ی تایبە‌تی بە‌ڕێزی لە‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *