5675675675

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق وردەكاری ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی رایگەیاند

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەكانی عێراق ئاشكرایدەكات، وەك كۆمسیۆن ئامادەكارییەكانمان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق دەستپێكردووەو دوێنێ دوا وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكانە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، تا ئێستاش 205 قەوارەی سیاسی ناوی خۆی تۆماركردووە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن.

رزگار حەمە محێدین جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەكانی عێراق بە ئانادۆڵی راگەیاند، لە رووی هونەری‌و كارگێڕییەوە هەموو ئامادەكارییەكانمان كردووەو هەڵبژاردنەكە لە رۆژی 12ی ئایاری داهاتوو بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران‌و ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، یەكەمین جارە بۆ هەڵبژاردنەكان ئامێری ئەلیكترۆنی بۆ دەنگدانەكان بەكاردەهێنین كە هەڵبژاردنێكی ئەلیكترۆنی دەبێت‌و دەنگدەر دەتوانێت دڵنیا بێت لەوەی دەنگەكەی دەستكاری ناكرێت، بۆیە هەڵبژاردنی ئەمجارە هەڵبژاردنێكی پاك‌و بێگەرد دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا، 24 ملیۆن دەنگدەر لە عێراقدا مافی بەشداریكردنی دەنگدانی هەیە، لەو ژمارەیەش نزیكەی سێ‌ ملیۆن و 700 كەسیان یەكەمجارە بەشداری دەنگدان دەكەن.

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەكانی عێراق باسی لەوەش كرد، ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ ئەوەی پڕۆسەكە لە تەواوی ناوچە جیاجیاكانی عێراقدا بەڕێوە بچێت، بۆ ئاوارەكانیش كە لە هەرێمی كوردستانن ناوەندی دەنگدان و رێوشوێنی تایبەتیان بۆ دابین دەكەن تا مافی دەنگدانیان لەدەست نەچێت.

بابەتی دواتر

f59e875d38f8a06bc1c2146ffdfbacbd_L

مامۆستا تاهیر بامۆكی لەسەر بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی خۆی و كچە تاقانەكەی ڕونكردنەوەیەكی بلاچوكردەوە كەتێیدا هاتووە:” بەڕێزان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *