3434

ئەردۆغان: لەمەودوا تیرۆریستەكان رادەستی ئەمریكا ناكەینەوە

سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، ئەگەر بێت و ئەمەریكا ئەو پیاوە ئاینیـیە توركەی ڕادەسـت نەكات كە تۆمەتباری دەكات بە هەوڵی كودەتاكەی مانگی حەوتی ساڵی 2016 ، ئەوا هیچ تیرۆریستێك ڕادەستی ئەمەریكا ناكات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارێكیدا لە ئەنكەرە ئاشكرایكرد، هەتا ئێستا 12 تیرۆریستمان ڕادەستی ئەمەریكا كردووە، بەڵام ئەو كەسەی ئێمە داوامانكردووە ناماندەنەوەو بیانووی بێ مانا دەهێننەوە.

وتیشی، ئەگەر گولەنمان ڕادەست نەكەن، ئەوا بمانبەخشن هەتا من لەسەر دەسەڵات بم چیتر هیچ تیرۆریستێك كە داوای دەكەن ڕادەستان ناكەین.

ناوبراو رەخنە لە ئەمریكا دەگرێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمەریكا گوێ لە ئێمە ناگرێت، بەڵام گوێ لە پەیەدەو یەپەگە دەگرێت، ئایا هاوبەشی ستراتیژی بەو شێوەیە هەیە؟

پاشان جارێكی دیكە ناڕەزایەتی خۆی لە بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی كوردی سوریا دەربڕی و رایگەیاند، ئەو لایەنانەی دەیانەوێت دەوڵەتێك لە باكوری سوریا دابمەزرێنن، هیوابڕاو دەبن و دەبینن توركیا چی دەكات.

رونیشیكردەوە، دەستوری توركیا ئەوەی خۆیان بە “میساقی میلـلی” ناوی دەبن، ماف بە ئەنكەرە دەدات دەستی هەبێت لە دیاریكردنی چارەنووسی چەندان ناوچەی دەرەوەی سنووری توركیا، لەوانە حەڵەب، توركیا ئەو وڵاتە نیـیە كە بتوانرێت سیاسەتە ناهاوسەنگیـیەكانی ئەمەریكای بەسەردا بسەپـێندرێت.

بابەتی دواتر

602e61baa7f1ebeb0a0ac77adad5cd1f_L

ڤیدیۆ.. لە ئەمریکا یەکەم وەزیری موسڵمان بە قورئان سوێندی یاسایی خوارد

باسک نێت: لە ویلایەتی ڤێرجینیا، یەکەم وەزیری موسوڵمان پۆستی وەزیری فێرکردن وەرگرت و لەکاتی خواردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *