25589969_1541678815913637_2106445109_n

نەتەوەیەكگرتووەكان وەڵامی لێدوانەكانی ترەمپ دەداتەوە

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمەریكای بە ڕەگەزپەرستانە ناوبرد سەبارەت بە پەنابەران.

ڕۆبەرت كۆلفیل وتەبێژی كۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو لێدوانانەی دۆناڵد ترەمپ دەربارەی پەنابەرانی ئەفریقاو وڵاتی هایتی ڕاست بێت، بەڕاستی مایەی شۆك و شەرمهێنە.

ئەمەش لەكاتێكدایە ڕۆژنامەی پۆلەتیكۆ بڵاویكردەوە، ترەمپ لەمیانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگرێسی وڵاتەكەی لە كۆشكی سپی، بۆئەوەی چارەسەرێكی بخەنە بەردەم سەبارەت بە كۆچبەرانی هایتی‌و سلفادۆرو وڵاتانی ئەفریقا، بەڵام لە وەڵامدا ترەمپ ڕایگەیاندبوو پێویستیمان چییە بە “ڕیسواترینی” ئەو وڵاتانە.

وتەبێژی كۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، من نیگەران و دڵتەنگم، جگە لە ڕەگەزپەرستی هیچ وشەیەكیتر نییە بۆ ئەوە بەكاربهێنرێت.

 

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *