news

ئەم مانگە موچەی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو دابەشدەکرێت

باسک نێت:

بەوتەی سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچون لەئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئەم مانگە موچەی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردو دابەشدەکرێت و موچەی سێ مانگی کۆتایی ٢٠١٧ پاشەکەوت ناکرێت.

د. نوری عوسمان سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی‌و بەدواداچون لەئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، بەمیدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە:”دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەپێی ئەو داھاتەی حکومەت دەستی دەکەوێت بەردەوام دەبێت”.

ناوبراو رونیکردۆتەوە کە لەم مانگەدا موچەی مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردو دابەشدەکرێت‌و موچەی سێ مانگی کۆتایی ٢٠١٧ ناکرێتە پاشەکەوت.

پێشتریش حەسەن ڕەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی، ڕاگەیاندبوو کە تا ئێستا ھیچ ڕێنماییەکیان لەبارەی پاشەکەوتکردنی موچەی مانگەکانی ١٠، ١١، ١٢ی ساڵی ٢٠١٧ پێنەگەیشتووە.

لەکاتێکدا لەناوەڕاستی مانگی یەکی ٢٠١٨داین، بەڵام تائێستا فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان موچەی مانگی ١٠ی ٢٠١٧یان وەرنەگرتووە.

ژ.ك

بابەتی دواتر

602e61baa7f1ebeb0a0ac77adad5cd1f_L

ڤیدیۆ.. لە ئەمریکا یەکەم وەزیری موسڵمان بە قورئان سوێندی یاسایی خوارد

باسک نێت: لە ویلایەتی ڤێرجینیا، یەکەم وەزیری موسوڵمان پۆستی وەزیری فێرکردن وەرگرت و لەکاتی خواردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *