71312018_Diet-Tips-and-Nutritional-Tips-to-Stay-Healthy-in-Monsoon-Season-Rainy-Season

کەشناسیی ھەرێم: سبەینێ ئەگەری بارانبارین ھەیە

باسک نێت:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی ھەرێمی بڵاوکردەوە رایگەیاند، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەھەور، سبەینێش ئەگەری باران ھەیە لە ناوچەشاخاوییەکان.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەھەوری جیاواز، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٩ پلە و نزمترینیش ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٧ پلە بە ٢ پلە دەبێت، لە دھۆکیش ١٥ بە ٧ پلە دەبێت، ھەروەھا لە کەرکوکیش ٢٠ پلە بە ٤ پلە دەبێت.

کەشناسی ھەرێم ڕاشیگەیاند، سبەینێ ئاسمان نمچەھەور دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ ھەوری تاوتاو، ئەگەری بارانیش ھەیە لەشەودا لە ناوچە شاخاوییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٨ پلە و نزمترینیش ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٦ پلە بە ٣ پلە دەبێت، لە دھۆکیش ١٤ بە ٦ پلە دەبێت، ھەروەھا لە کەرکوکیش ٢٠ پلە بە ٦ پلە دەبێت.

ژ.ک

بابەتی دواتر

42513393_2111360518894833_4104958806113386496_n

دایكێك بە ئۆتۆمبێلەكەی منداڵە پێنج ساڵەكەی دەشێڵێت

شەوی ڕابردوو لە قەزای شارەزور دایکێک بە هەڵە بە ئۆتۆمبێل بەسەر جەستەی مندڵەکەیدا دەڕوات و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *