71312018_26913436_1036662663157012_1707853466_n

لە کەرکوک نارنجۆکێک لەبەردەم ماڵی ڕۆژنامەنوسێکدا تەقیەوە

باسک نێت-کەرکوک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی کانونی دوەمی ٢٠١٧، کاتژمێر سێ و ١٠ خولەک لە گەڕەکی شۆریجە لە شاری کەرکوک نارنجۆکێکی دەنگی لەبەردەم ماڵی رۆژنامەنووسێکدا تەقیەوە.

ئاکۆ رەشید وێنەگر لە ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند:”نارنجۆکەکە لەبەردەم دەرگای ماڵەکەی تەقیوەتەوە، ھەندێک زیانی مادی ھەبووە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

وتیشی: ھێزە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆلینەوە لە رووداوەکە کردووە.

لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و کشانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە، باری ئەمنی کەرکوک رووی لە ئاڵۆزی کردووە و رووداوی تیرۆرکردنی کەسایەتییەکان لەلایەن چەکدارانی نەناسراو و تەقەکردن سەریھەڵداوە.

ژ.ک

بابەتی دواتر

1544461904whatsapp-image-2018-12-10-at-20.12.57

كۆتایی ئەمساڵ یەكێتی ئەوروپا پەیوەندییە داراییەكانی لەگەڵ ئێران جێبەجێ دەكات

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ میکانیزمی تایبه‌ت به‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌کان له‌ گه‌ڵ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *