news

ڕاپەرین: تەرمی ھاوڵاتییەک لەناو دوکانەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

باسک نێت-راپەرین

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تەرمی ھاوڵاتییەک لەناو دوکانەکەی خۆیدا لە ناوچەی پیشەسازی دۆزرایەوە، کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیارە.

لە ڕاگەیەندراوێکیدا، پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (٦)، پاش بەدەستھێنانی زانیاری ھێزەکانمان تەرمی ھاوڵاتیەکیان لە ناوچەی پیشەسازی لە دوکانەی خۆیدا دۆزیەوە،‌ کە تەمەنی ٢٥ ساڵە و ڕەگەزی (نێر)ە”.

پۆلیس دەشڵێت، تەرمەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە و شوێنەوای یەک فیشەک بەسەر جەستەیەوە دیاربووە، لە شوێنی ڕووداوەکەش دەستگیراوە بەسەر چەکی بەکارھاتوودا.

دواتریش تەرمی ھاوڵاتییەکە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیەوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ژ.ک

بابەتی دواتر

42513393_2111360518894833_4104958806113386496_n

دایكێك بە ئۆتۆمبێلەكەی منداڵە پێنج ساڵەكەی دەشێڵێت

شەوی ڕابردوو لە قەزای شارەزور دایکێک بە هەڵە بە ئۆتۆمبێل بەسەر جەستەی مندڵەکەیدا دەڕوات و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *