1023774893

ئەمریكا سەرجەم پلانەكانی لە ڕێگای كوردەكانی ڕۆژئاواوە جێبەجێدەكات

سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

سەركردەیەكی كورد لە رۆژئاوای كوردستان رایدەگەیەنێت، شەڕی ناوخۆی سوریا تاكو دەیەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و ئەمریكاش هیچ پەلە ناكات لە رۆیشتنی لە سوریا.

ئالدار خەلیل یەكێكە لە سەركردەكانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاند، هەوڵەكانی روسیا بۆ كۆتایهێنان بە شەڕی ناوخۆ لە سوریا شكستی هێناوەو ئەگەری هەیە تاكو دەیەی داهاتوو شەڕ بەردەوام بێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەمریكا بۆ دەرچوون لە سوریا هیچ پەلەیەكی نییەو هەوڵەكانی روسیاش لە سوریا بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ هیچ كاریگەرییەكی نابێت.

ئاشكراشیكرد، هەوڵە سیاسییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان رووبەرووی شكستێكی گەورەتر دەبێتەوە‌و شەڕی سوریا لانی كەم تاكو 2021 بەردەوام دەبێت و پێشبینی ئەوەش ناكەم تاكو پێش ساڵی 2025 شەڕ لە سوریا كۆتایی پێ بێت، چونكە تا ئێستا داعش لە ناوچە گەلێكی زۆر بوونی هەیەو ئەگەری هەیە كێشەكان بخاتە ناوچەكانیتریشەوە.

خەلیل، قسەكردن سەبارەت كاتێكی دیاریكرداو بۆ رۆیشتنی ئەمریكا لە سوریای رەتكردەوە، چونكە بەپێی بۆچوونەكانی ئەو سەركردەیە ئەمریكا بۆ نۆژەنكردنەوەی شارێكی وەكو رەققە دوو ساڵی تەرخان كردووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئەوان هیچ پەلەیەكیان نییە بۆ دەرچوونی لە خاكی سوریا.

لای خۆشییەوە مەسعود ئەحمەد رۆژنامەنووسێكی كوردەو بە ئاژانسی (ئیسنای ئێران)ی راگەیاند، ئەمریكا خەریكی پێكهێنانی هێزی نوێیە لە رۆژئاواو هەر لەلایەن ئەوانیشەوە راهێنانیان پێ دەكرێت.

وتیشی، ئەو هێزانە بە چەكی ئەمریكی پڕچەك كراون و سەرەتا لە سنوورەكانی نێوان توركیا و سوریا و عێراق جێگیر كرابوون.

بەپێی زانیارییەكان، سەرچاوەیەك لە پنتاگۆن ئەوەی ئاشكراكردووە، زیاتر لە 5 هەزار چەكی قورسی سەربازی دراوەتە هێزەكانی سوریای دیموكرات كە بەپێی بۆچوونی سەركردەكانی سوریای دیموكرات ئەو چەكانە بەشی 4 ساڵ شەڕكردن دەكات.

ئەم هەنگاوانەی ئەمریكییەكان لەكاتێكدایە كە داعش لە كۆتاییەوە نزیك بووەتەوەو پێویستە كۆتایی بە كارەكانی هاوپەیمانانیش لە ناوچەكە بهێنرێت‌و سوریاش داوای لە نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە هێزە بیانییەكان لە وڵاتەكەی بچنە دەرەوە.
خەڵك

بابەتی دواتر

14112017623650_152492017_121511187202222

تا سێ مانگی دیکە تورکیا گەمارۆى سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە

توركیا بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ده‌ركرد و بەگوێرەی ئەو بڕیارەش، گەمارۆکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *