thumbs_b_c_44db25ae8a5fbb1069eb807d4ddd810f

هەڵوێستی وڵاتانی ئەفریقی دژی ترەمپ

باڵیۆزی ٥٤ وڵاتی ئەفریقا لە نەتەوە یەكگرتووەكان داوایان لە سەرۆكی ئەمریكا داوای لێبوردن بكات، ئەوەش دوای ئەوەی سوكایەتی بەو كۆچبەرانە كرد كە لە وڵاتانی ئەفریقا و هەندێك لە وڵاتانی ئەمریكای لاتینی بۆ ئەمریكا كۆچ دەكەن.

ئەو باڵیۆزانە لە نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبوونەوەیەكی بەپەلەیان لە شاری نیویۆرك لەبارەی وتەكانی ترەمپ لەمەڕ كۆچبەران ساز كرد‌و دوای كۆبوونەوەكەش راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوەو ئیدانەی قسەكانی ترەمپیان كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا قسەكانی ترەمپ لەبارەی كۆچبەرانەوە بە “ئابرۆچوون و رەگەزپەرستی” لەقەڵەم درا و بە توندترین شێوەش ئیدانە كراو داواش لە ترەمپ كراوە یان لە قسەكانی پاشگەزبێتەوە یاخود داوای لێبوردن بكات.

لە راگەیەندراوەكەی ئەو وڵاتانەدا سوپاسی هەموو ئەو ئەمریكییانە كراوە كە قسەكانی ترەمپیان ئیدانە كردووە.

بەھۆی قسەكانی ترەمپ لەمەڕ سوكایەتیكردن بە كۆچبەران، باڵیۆزەكانی ئەمریكا لە سنیگال و بۆتسوانا و ژمارەیەك وڵاتی دیكەی ئەفریقا بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانە كران.

حكوومەنی ھایتی لەوبارەیەوە رایگەیاند، لێدوانە رەگەزپەرستییەكەی سەرۆكی ئەمریكا لە هیچ رووێكەوە مایەی قبووڵكردن نییە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە كۆبوونەوەیەكدا لە كۆشكی سپی رەخنەی لە هاتنی كۆچبەرانی ئەمریكای لاتینی‌و وڵاتانی ئەفریقا گرت و بە “قێزەون” ناوی بردن.

 

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *