images

بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری هەڵبژاردنەكانی عێراق ناكات

باسك نێت

بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان بڕیاری دا بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق نەكات و رایگەیاند، بە لیستی سەربەخۆ ناچێتە نێو گەمەیەكی عێراقییانەوە.

لە راگەیەندراوێكدا بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئێمە لە سەرەتاوە داوامان لە هێزە سیاسییەكانی كوردستان كردووە بۆ لادان یان راستكردنەوەی ئەداو سیاسەتی ئەم نوخبە دەسەڵاتدارە شكستخواردووەی كوردستان، پێویستە حزبەكانی ئۆپۆزیسیۆن و دەرەوەی دەسەڵات هاوپەیمانێتی هاوبەش پێكبهێنن بۆ كۆتاییهێنان بە چارەكە سەدەیەك ستەم و گەندەڵی.

رونیشیدەكاتەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا بزووتنەوەی ئیسلامی داواكاری هەموو ئەو لایەنانەی رەتكردووەتەوە كە هەریەكەیان بە جیا داوای هاوپەیمانێتییان لێكردووە.

dddddddddddddddffff

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *