كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمەریكا سوپاسی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی شازادەی قەتەر كردووە لەسەر هەوڵەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو جۆرەكانیەوە.
رونیشیدەكاتەوە، سەرۆكی ئەمەریكا جەختی لە پشتیوانی ئەمەریكا كردۆتەوە بۆ ئەنجومەنی هاریكاری وڵاتانی كەنداو كە ئەنجومەنێكی بەهێزە و یەكگرتووە و لەهەمانكاتدا گرنگی دەدات بە بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەكانی سەر ناوچەكە.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، دوو سەرۆكەكە باسیان لەو بوارانە كردووە كە دەكرێت هاریكارییەك هەبێت لە نێوان ئەمەریكا و قەتەردا بۆ دەستەبەركردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكە، جگە لەوەش بۆ بەرپەرچدانەوەی دەسەڵاتی ئێران و شكستپێهێنانی تیرۆر.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ساڵی ڕابردوودا هەریەك لە سعودیەو ئیماراتو بەحرەین و میسڕ پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەكانیان لەگەڵ قەتەردا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیكردن لە تیرۆر و ئێرانو قەتەڕیان تۆمەتبار كرد، لای خۆشییەوە قەتەر هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردەوە.