وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، هەر هاووڵاتییەكی ئەمریكی كە دەیەوێت گەشتێك بۆ ئەو وڵاتە بكات كە لەژێر رابەرایەتی كیم جونگ ئون دایە، واباشترە وەسیەتنامەیەك بۆ خۆی بنوسێت و خۆی ئامادە بكات بۆ مردن.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كۆریای باكور وەك وڵاتێكی نمرە 4 نابێت هەرگیز گەشت بۆ ئەو وڵاتە بكرێت.
ئەو دەستە هاووڵاتییەشی كە جورئەتیان بە خۆیان داوە گەشتێك بۆ كۆریای باكور بكەن، دەبێت ئەوە بزانن نابێت بگەڕێنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكراشیدەكات، ناتوانێت حاڵەتی لەناكاوی هاووڵاتییەكانی لە كۆریای باكور بگرێتە ئەستۆی خۆی.
ئەم هۆشدارییەش بەهۆی دەستگیركردنی چەند هاووڵاتییەكی ئەمریكییە لە كۆریای باكور لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا.