omed-xoshnaw-jaman-sor

ئومێد خۆشناو: دوای کشانەوەی یەکگرتوو باشترین بژاردەی بەردەممان ھەڵبژاردنە

باسک نێت-ھەولێر

دوای ئەوەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش بڕیاری کشانەوەی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، با بگەڕێینەوە رای گشتی و رێگای راستی بەردەممان ھەڵبژاردنە.

ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە:”لەھەموو وڵاتێک و سیستەمێک و شێوازێکی ئیدارەدان و حکومڕانی، پێویست دەکات ھێزەکان پشتیوانی سیاسی حکومەت و حوکمڕانی بکەن، بەڵام ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێ رێک پێچەوانەیە، بۆیە دەرکەوت ئەو رێککەوتن و ھاوپەیمانێتییەی لە دروستکردنی کابینەی حکومەت کرابوو، سەرکەوتوو و دروست نەبوو”.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەکان بەبێ ئەنجام ناودەبات و دەڵێت:”ئێستا بە فەرمی ھەرسێ لایەنی گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ،‌ یەکلا بوونەوە و بڕیاری کشانەوەیان لە کابینەی حکومەت خستەڕوو، ئەوەی ماوەتەوە یەکێتییە، ئەویش تاھەنووکە پشتیوانێکی دروستی حکومەت نییە، بۆیە رێگای دروستی بەر دەممان جەماوەرە ‌و سەنگی مەحەک خەڵکی کوردستانە، با بگەڕێینەوە بۆ رای گشتی و دەرکەوت کۆبوونەوە و دانیشتنە دوو قۆڵی و چەند قۆڵییەکان چ ئەنجامی نەبوو”.

ئۆمێد خۆشناو دەشڵێت:”با چیتر فێڵ لە خۆمان و خەڵک نەکەین، رێگای راستی بەردەممان، ھەڵبژاردنە و چ بژاردەی باشترمان لەبەردەم نییە و نابێ، ئیتر دەخوازێ چیتر ھەوڵنەدەین بۆ دەرەنگ کەوتنی ھەڵبژاردن، بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەگەر خەمی خاک و نیشتیمان وخەڵکمانە ‌، دەخوازێ بە ‌زووترین کات ھەڵبژاردن بکرێ”.

رۆژی ٢٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کشانەوەیان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، رۆژی ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠١٨ش یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ھەمان بڕیاریدا.

ژ.ک

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *