5812018_nawtt

حکومەتی ھەرێم ١٠ ملیۆن دۆلار وەک شایستەی دارایی دەداتە کۆمپانیایەکی نەوتی

باسک نێت:

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی رایدەگەیەنێت ھاوبەشەکانی کێڵگەی تەق تەق بڕی ١٠.١٠ ملیۆن دۆلاریان وەک شیاستەی دارایی لەحکومەتی ھەرێم وەرگرتووە.

ئەمڕۆ کۆمپانیاکە لە ھەژماری فەرمی خۆیان لە تویتەر بڵاویانکردوەتەوە کە ھاوبەشەکانی کێڵگەی نەوتی تەق تەق بڕی ١٠.١٠ ملیۆن دۆلاریان وەک شایستەی دارایی لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

ھاوکات ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە ئەو بڕە پارەیە لەبەرامبەر فرۆشتنی نەوتی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بووە.

بەپێی وتەی کۆمپانیاکە، پشکی کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لەو شیاستە داراییە بڕی ٥.٥٥ ملیۆن دۆلار بووە.

ژ.ک

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *