91712018_91712018_441

ھاوپەیمانیی ھێزە سوننییەکان پێشنیازی دواخستنی ھەڵبژاردنی عێراقی پێشکەشکرد

باسک نێت:

ھاوپەیمانی ھێزەسوننییەکان دوو پێشنیازی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنیان و ھەموارکردنەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ پێشکەشکرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٧ـی کانونی دووەمی ٢٠١٨، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا، ھاوپەیمانی ھێزە سونییەکان لەلایەن سەڵاح جبوری سەرۆکی ھاوپەیمانێتییەکە ھەردوو پێشنیازەکەی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.

یەکێک لە پێشنیازەکان پەیوەندی بە دواخستنی ھەڵبژاردن ھەیە و ئەوی تر پرۆژەیەکە بۆ ھەمواری بودجەی گشتیی عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیازی دواخستنی ھەڵبژاردنی رەتکردەوە، کە بڕیارە لە ١٢ی ئاریاری داھاتوو بەرێوەبچێت.

پرۆژەی بودجەی ٢٠١٨ ئێستا لە پەرلەمانی عێراقە و بەھۆی تێبینییەکانی کورد و سوننە تائێستا گفتوگۆی لەسەر نەکراوە و کورد ئامادە نییە بەشداری لە تاوتوێکردنی بودجە بکات ئەگەر تێبینی و داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێت.

ژ.ک

بابەتی دواتر

d23c82d7fd9c940c22cd670fa9c95c4e_L

سبەى ڕێگای هەولێر- سلێمانی لە سماقوڵی دەكرێتەوە

بڕیارە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕێگەی سلێمانی- هەولێر بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا بكرێتەوە كەلە ئێستادا بەهۆی نۆژەنكردنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *