927becb983011c7be4012f1b3e9bce1b_L

کۆمپانیاییەکی گەورەی ئەمریکی بۆ نەوت دەگەڕێتەوە ھەرێم

باسک نێت:

کۆمپانیای بواری نەوت شێڤرۆن، بڕیاریدا بگەڕێتەوەو دەست بە کارەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان بکاتەوە.

کۆمپانیای بواری نەوت، شێڤرۆن گروپ ڕایگەیاند، دەگەڕێنەوە بۆ کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان و فەرمانبەری خۆیان دەنێرن بۆ بەدواداگەڕانی نەوت و گاز لە کێڵگەکانی ھەرێمی کوردستاندا.

کۆمپانیای شێڤرۆن گروپ، کە کۆمپانیایەکی ئەمریکیەو بارەگاکەی لە شاری (سان ڕامۆن) ی کالیفۆرنیایەو لە (١٨٠) وڵاتی جیھاندا کاری وەبەرھێنان دەکات، مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە کاتی ھێرشی ھێزەکانی عێراق بۆ سەر کەرکوک کارەکانیان لە ھەرێمی کوردستان ڕاگرت، ئێستا کۆمپانیاکە دەڵێ، دەست دەکەنەوە بە کارەکانیان و دەگەڕێنەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (فۆکس بزنس نێتوۆرک)، وتەبێژی کۆمپانیای شێڤرۆن گروپ ڕایگەیاندووە، بەم نزیکانە کۆمپانیاکەیان دەگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان.

پێگەکە نووسیویەتی، لە دوای ڕیفراندۆمەوە یەکەم جارە کە لەم ھەفتەیەدا شاندێکی بەغدا بە فەرمی بێنە ھەولێرو دیالۆگ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکەن، ئەمەیش وەک کاریگەری نیشانداوە کە کۆمپانیای شێڤرۆن بگەڕێتەوە بۆ کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستانداو بارگرژی نێوان ھەولێرو بەغدا کەم بۆتەوە.

وتەبێژەکەی کۆمپانیاکە دەڵێ، ھەموو ڕێکارێکی پێویست گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی کار لەو شوێنانە بکەین، کە لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەری ڕێک کەوتوون.

بە گوێرەی (فۆکس بزنس نێتوۆرک)، کۆمپانیاکە گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی ھەرێم ھەیە کە لەو شوێنانە کاری بەدواداگەڕانی نەوت و گاز بکات، کە لە ساڵی (٢٠١٢) ەوە ئەو شوێنانە بە جێگیری لە ژێر دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستاندان.

بە گوێرەی پێگەکە، حکومەتی ھەرێم ھێشتا ھیچ کۆمێنێتێکی لەسەر گەڕانەوەی شێڤرۆن نەداوەو وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراقیش بێئاگایی لە گەڕانەوەی شێڤرۆن گروپ بۆ ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە، کە ئەو زانیاری لەو بابەتەوە لەبەردەست نییە.

پێگەکە ئەوەیشی نووسیوە، کە لەگەڵ ئەوەی بەغدا ڕەزامەندی نەبووە، بەڵام ھەرێمی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیای گەورە ھەیە، لەوانە شێڤرۆن گروپ، ئێکسۆن مۆبیل، ڕۆزنەفت و چەندانی دیکە، کۆمپانیاکە لە کێڵگەکانی سارتاو قەرەداخ لە ھەرێمی کوردستان پشکی ھەیە.

ژ.ک

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *