FB_IMG_1516393275815

ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا تەنھا بەرژەوەندی پێکھاتەیەکی عێراقی تیایە!

کامیل مەحمود

مشتومڕی گەرم لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە لەسەر کاتی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، پێکھاتەی شیعە لەگەڵ ھەڵبژاردنەکاندایە لەکاتی خۆیدا چونکە ناوچەکانیان تاڕادەیەک ئارام و سەقامگیرەو دووربووە لەشەڕی داعش و دەنگدەرەکانیان لەشوێنی خۆیاندان ئەمە لەلایەک، لەلایەکیترەوە دەسەڵات لەعێراقدا لەرووی سیاسی و ئەمنی و سەربازییەوە لەدەستی ئەواندایەو ھەمووی خراوەتە خزمەتی پێگەی سیاسی ئەو پێکھاتەیە، بەتایبەتی حەشدی شەعبی کە ئامادەیی مەیدانی دەبێت لەکاتی ھەڵبژاردنەکاندا.
پێکھاتەی سووننە بەھیچ شێوەیەک لەئێستاو تا چەندین مانگیتریش بەرژەوەندییان لەئەنجامدانی ھەڵبژاردندا نییە چونکە ناوچە سوننەنشینەکان وێران و ناسەقامگیرەو زۆرینەی خەڵکەکەی ئاوارەیە و دەنگدەرەکانیان سازو ئامادەنین و نابن لەبەردەم سندوقەکانی دەنگداندا..
کوردەکان ھەمان حاڵی سوننەکانیان ھەیەو بەرژەوەندیان لەئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکاندا نییە چونکە:
١- نزیک لەنیوەی خاکی کوردستان ناسەقامگیرەو دەسەڵاتی کوردو پێشمەرگەیان تیادا نەماوەو لەڕووی ئەمنی و دەروونییەوە دەنگدەری کوردی تا ئەو کاتەش ئامادەیی نابێت بۆ دەنگدان.
٢- بەشێک لە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان ئاوارەن و لەجێگای خۆیاندا نین.
٣- قەیرانی دارایی و نەداری و بێ موچەیی خەڵکی کوردستانی ھەراسان و بێزار کردووە، بەبێ چارەسەری قەیرانەکان بەشێک لەدەنگدەری کوردی ئەو ئامادەییەی نابێت بۆ بەرژەوەندی لایەنە کوردییەکان بەشداری لەھەڵبژاردندا بکات و دەنگ بدات.
٤- ناھاوسەنگی ھێزو نفوز لەنێوان پێکھاتەکان سوودی پێکھاتە بێھێزەکانی تیادا نییە، لەئێستادا ئەگەر ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت سوونەو کورد دنیایەک کێشەیان ھەیەو ئەوەی بێ کێشەیە تەنھا پێکھاتەی شیعەیەو ھەژموونی خۆیان چەند بەرامبەر دەکەنەوە، کوردیش تا ئێستا باجی ئەو ناھاوسەنگییەی داوەو پێکھاتەی باڵادەستی عێراق تاکڕەوانە مافی ئەوانیتری پێشێلکردووە بەتایبەتی دەیبینین چی لەگەڵ کورد و ھەرێمی کوردستاندا دەکەن سەرەڕای ھەموو سازشکارییەکانی دەسەڵاتی کوردیش..
٥- لایەنە کوردییە بەشدارەکان لەھەڵبژاردنەکان پەرتەوازەو ناتەبان و لەنێوان چەند لیست و ھاوپەیمانیەتییەکدا دابەش بوون.
لێرەدا پرسیارەکە لەو ھێزە کوردیانەیە کە زۆر سەرسەختانە لەبەرەی ھێزە باڵادەستەکانی عێراقدان بۆ داکۆکی لەئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەکەن لەکاتی خۆیدا لەکاتێکدا ئەوە دۆخی کوردە لەناو ھاوکێشەی سیاسی عێراقدا.

بابەتی دواتر

43828097_333644830741913_3554331152519004160_n

راگه‌یانراوو به‌یاننامه‌ تاتييه تیەكان و سه‌رنجێكی سه‌رپێیانه‌

راگه‌یانراوه و به‌یاننامه‌ تاتييه تیەكان و سه‌رنجێكی سه‌رپێیانه‌ ن. عه لی حاجی زەلمی به ئاشكرا شه‌رمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *