52012018_131812018_81442017_305291382015_DFREWGTRE

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی کاتی ھەڵبژاردنەکان کۆدەبێـتەوە

باسک نێت:

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی کانونی دووەمی ٢٠١٨، پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی کاتی ھەڵبژاردنەکان کۆببێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژ پێنجشەممەی ڕابردوو بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە ، پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکەی سەبارەت بە دیاریکردنی کاتی ھەڵبژاردنەکان بۆ ڕۆژی شەممە دواخست.

پێشتریش ھاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکان بە مەبەستی تەواونەکردنی ڕێژەی یاسایی، بایکۆتی دانیشتەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانیانکردووە، کە تەرخانکراوە بۆ دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، یان دواخستنی بۆ کۆتایی ئەمساڵ.

ھاوکات ھەریەکە لە ھادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر و نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق دژایەتی خۆیان بۆ دواخستنی پرسی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند.

ھادی عامری لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی دەستور ئەوان سورن لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا و پێیان وایە دواخستنی ڕۆیشتنە بەرەو داھاتوویەکی نەزانراو.

لەلایەکی ترەوە نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، دواخستنی ھەڵبژاردنەکان نایاسایی و نادەستورییە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە توندی پشتیوانی دەکات لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق جگە لەوەی پشتیوانی لە ھەڵبژاردنەکان لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا دەکات، پێی وایە کە دواخستنی پێشھاتێکی مەترسیدارە و زیان بە دەستور و گەشەکردنی دیموکراسی دەگەیەنێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمریکا ھاوکاری دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە دەنگی ھەموو عێراقییەکان دەبیسترێت تەنانەت ئەو دوو ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار کەسەش کە ئاوارە بوون.

ئەوەشی وتووە، ئەمریکا پشتگیریکردنی دامەزاروە دیموکراسییەکانی عێراق بە یەکێک لە کارە گرنگەکانی دەزانێت و ڕاشیگەیاند، بە تاقیکردنەوەی مافە دەستورییەکانیان بۆ دەنگدان، عێراقییەکان بەشداریی خۆیان لە حکومڕانی وڵاتەدا لەڕێگەی پرۆسەیەکی ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی دەسەلمێنن.

ژ.ک

بابەتی دواتر

405113Image1

لابردنى خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نزيكه

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كان ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *