52112018_GG

یونیسێف: چوار ملیۆن منداڵی عێراقی پێویستیان بە ھاوکاریی نێودەوڵەتی ھەیە

باسک نێت:

ڕێکخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووکان ڕایگەیاند، نزیکەی چوار ملیۆن منداڵی عێراقی پێویستیان بە ھاوکاری نێودەەوڵەتی ھەیە لە ھەژاریدا ژیان دەگوزەرێنن.

یونسێف لە ڕاپۆرتێکدا ھۆشداری دەدات لەوەی کە داھاتووی ملیۆنان منداڵی عێراق بەھۆی شەڕ و ھەژارییەوە لە مەترسیدایە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، شاری موسڵ یەکێک لە نموونەکانی ئەو جۆرە گرفتانەیە و ئەگەرچی داعش لە وڵاتەکە دەرکراوە، بەڵام گرفتەکانی ئاکامی ئەو شەڕانە ھەروا درێژەی ھەیە و کاری کردووەتە سەر منداڵان.

ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە، شەڕ و پێکدادان ڕەوتی خوێندنی سێ ملیۆن منداڵی لە عێراق دا تێک داوە و زۆرێک لە منداڵان بۆیان نەڕەخساوە لە وانەکانی قوتابخانە دا بەشدار بن.

ژ.ک

بابەتی دواتر

1534780847whatsapp-image-2018-08-20-at-19.36.10

ئه‌مریکا حکومه‌تێکی لاوازی ده‌وێت تاكو له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌

وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی نۆجه‌با وتی که‌ ئه‌مریکا حکومه‌تێکی لاوازی له‌ عێراق ده‌وێت تا هیزه‌ سه‌ربازییه‌کانی له‌م …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *