news

تەرمی ئافرەتێک لە گوندێکی ھەڵەبجە دۆزرایەوە

باسک نێت-ھەڵەبجە

ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ـی کانونی دووەمی ٢٠١٨، بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ھەڵەبجە، کەسێک دەستڕێژی گوللـە لە ئەندامانی خێزانەکەی دەکات و بەھۆیەوە دایکی کەسەکە گیان لەدەست دەدات و ئەمشەو لە گوندێکی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە تەرمەکەی دۆزرایەوە، بەڵام چارەنووسی ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی نادیارە و نازاندرێت لە ژیاندا ماون یاخود نا.

بەپێی زانیارییەکان کە لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجەوە وەرگیراون، لە ڕۆژی پێنج شەممەوە خێزانێک لە ھەڵەبجە کە پێکھاتبوو لە پێنج کەس، چوار کەسیان (دایک و باوک و دوو کوڕی خێزانەکە) دیار نەمابوون، ئەمشەو تەرمی یەکێکیان بەکوژراوی لە دەوروبەری ھەڵەبجە دا دۆزراوەتەوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، ئەندامی یەکێک لە خێزانەکە کە کوڕی ماڵەکەیە و تەمەنی لەنێوان ١٥ بۆ ١٦ ساڵدایە، دەستڕێژی گوللەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردوە و بەھۆیەوە دایکی کە تەمەنی ٣٧ساڵە گیان لەدەست دەدات و دوای سێ ڕۆژ تەرمەکەی لەگوندی دەلەمەڕی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە ئەمشەو دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ھەڵەبجە کرا و دواتر ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و بەخاک سپێردرا.

ھاوکات لەبارەی چارەنوسی ئەندامانی دیکەی خێزانەکە، تا ئێستا سێ کەسیان کە (باوک و دوو کوڕەکەین) بێسەروشوێنن و دیار نیە کە لەژیاندا ماون یاخود نا.

پۆلیس و ھێزەکانی ئاسایش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ئەو ناوچەیە دەپشکنن کە تەرمی ئافرەتەکە دۆزراوەتەوە تیایدا بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەندامانی دیکەی خێزانەکە.

ژ.ک

PicsArt_01-22-12.13.21 PicsArt_01-22-12.12.50 PicsArt_01-22-12.02.42 PicsArt_01-22-12.01.58

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *