52012018_131812018_81442017_305291382015_DFREWGTRE

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی کاتی ھەڵبژاردنەکان کۆدەبێـتەوە

باسک نێت:

ئەمرۆ دووشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمی ٢٠١٨، دوا وادەیە کە دراوەتە پەرلەمانی عێراق بۆ دیاریکردنی کاتی ھەڵبژاردنەکان و وابڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا کاتەکە جێگیر بکرێت.

ڕۆژی شەممە بەدوای ئەوەی ناکۆکی لە نێوان ئەندامانی پەرلەمان دروسبوون سەبارەت بە دواخستن یان نەخستنی ھەڵبژاردنەکان دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دواخرا و دواتریش دادگای فیدراڵی بابەتەکەی بەوە یەکلایکردەوە کە دەبێـت ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بکرێت.

دوێنێش سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە ڕێگەنەدان بە گۆڕانکاری وادەی ھەڵبژاردنەکان، ئێستا ئێمەی پابەند کرد بەو بابەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی قەوارە سیاسییەکاندا کۆبووەتەوە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێشھاتەکانی دوای دەرچوونی دادگای فیدراڵی.

بە گوێرەی ھەواڵ لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان جەختیکردووەتەوە لەوەی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەگۆڕینی وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان و پێویستە پێوەی پابەندبین.

ئەوە لە کاتێکدایە دادگای فیدراڵی عێراق یەکشەممە بڕیاریدا بە نادروستبوونی ھەوڵەکانی دواخستنی ھەڵبژاردن و حکومەتی پابەندکرد بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا .

لە بەیاننامەیەکدا ئیاس ساموک وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ یەک شەممە بڵاویکردەوە، دادگا بە گوێرەی حوکمەکانی مادە ٥٦ بڕگەی دوو لە دەستور و لەسەر داوای پەرلەمانی عێراق کە ڕۆژی ٢١/١/٢٠١٨ پێشکەشی کردووە، بڕیاری پابەندبوونەکەی دەرکردووە.

ژ.ک

بابەتی دواتر

221

کۆبوونەوەی بینالی یڵدرم و حەیدەر عەبادی

لە پەراوێزی ٥٤ھەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *