breaking news basknet

پەرلەمانی عێراق 12ی ئایاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دیاری كرد

باسك نێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر دیاریكردنی رۆژی هەڵبژارنەكانی داهاتووی عێراقدا.

ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی 12ی ئایاری ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و پارێزگاكان دەستنیشان كرد.

بەپێی زانیارییەكان، ئەنجومەنی نوێنەرانی حكومەتی عێراقی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەو كاتەدا راسپارد.

دادگای فیدراڵی عێراق دوێنێ لە بەیاننامەكەیدا بڕیاریدا بە نادروستبوونی هەوڵەكانی دواخستنی هەڵبژاردن‌و حكومەتی پابەندكرد بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا‌و لای خۆشییەوە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە ڕێگەنەدان بە گۆڕانكاری وادەی هەڵبژاردنەكان، ئەوانی پابەند كرد بەو بابەتەوە.

بابەتی دواتر

221

کۆبوونەوەی بینالی یڵدرم و حەیدەر عەبادی

لە پەراوێزی ٥٤ھەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *