20120181858660_bmxd0blb

سوودەكانی پاككردنەوەی زمان بە فڵچە

به‌پێی وته‌ی پزیشكانی ئه‌ڵمانی ره‌نگه‌ زمان هۆكاری سه‌ره‌كی بێت بۆ دروست بوونی بۆنی ناخۆشی ده‌م، چونكه‌ به‌شێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی په‌یدابوونی به‌كتریا و میكرۆب یان هه‌وكردن.

هه‌ر بۆیه‌ “د.دیریك كرۆب” ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كات له‌گه‌ڵ شوشتنی ددانه‌كانیان هه‌وڵبده‌ن زمانیان بشۆن، چونكه‌ رزگارتان ده‌كات له‌ بۆنی ناخۆشی ده‌م و ددانه‌كان.

هه‌روه‌ها رێگه‌ ده‌گرێت له‌ بوونی میكرۆب و به‌كتریا له‌سه‌ر زمان، به‌رگری ده‌م و ددانه‌كان به‌هێز ده‌بێت دژی هه‌وكردن و به‌كتریا و جۆره‌كانی دیكه‌ی نه‌خۆشی.

پاراستنی ته‌ندروستی زمان و ددانه‌كان و پوك له‌ نه‌خۆشی و ئازاری بێزاركه‌ر، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی باشتركردنی كرداری هه‌رس چونكه‌ رێگری ده‌كات له‌ چونی به‌كتریا بۆ گه‌ده‌.

بابەتی دواتر

mmmmmmmm-e1479990970882

خواردن هۆكارى گه شه و باڵاى منداڵه كانه

لێكۆڵینەوەكان باس لەوەدەكەن كە كۆمەڵێك خواردن و خۆراك هەن پێویستە بە منداڵان بدرێت تاكو كاریگەری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *