54645645645

ئەمریكا و توركیا پێكەوە رووبەرووی پەكەكە دەبنەوە

كۆشكی سپی ناوەڕۆكی پویزوندییە تەلەفونییەكەی نێوان سەرۆك كۆماری ئەمریكا و سەرۆك كۆماری توركیا بڵاوكردەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە زیادبوونی گرژییەكان و توندوتیژییەكان لە عەفرینی سوریا و هەروەها خستنی مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان دوو وڵاتەكە لە سوریا راگەیاند.

ترەمپ داوای لە ئەردۆغان كرد، زۆر ئاگادار بێت و كارێك نەكات كە ببێتە هۆی دروستبوونی ناكۆكیی‌و شەڕ لەنێوان هێزەكانی توركیاو ئەمەریكادا.

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكراشیكرد، دەبێت هەردوو وڵاتەكەو هەموو لایەنەكان هەوڵبدەن گرنگی بدەن بە دەستەبەركردنی ئامانجە هاوبەشەكەی نێوانیان كە ئەویش شكستپێهێنانی تەواوەتی داعشە.

لە پەیوەندییە تەلەفونییەكەدا هەردوولا بەڵێنیاندا پەیوەندییە هاوبەشە ستراتیژییەكانی نێوان ئەمەریكاو توركیا باشتر بكەن، بە تایبەتی لە دەستەبەركردنی جێگیری ناوچەكەو شەڕكردن دژی تیرۆر بە هەموو جۆرەكانییەوە، لەوانەش داعش‌و قاعیدەو پارتی كرێكارانی كوردستان‌و ئەو كۆمەڵ‌و گروپە تیرۆریستیانەی كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەكرێت.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *