123-8 (1)

مەلاو مزگەوتەكانی عەفرین‌و كانتۆنەكان لەكوێن
كورد هەمیشە باجی توندڕەوی هێزە ئایدۆلۆژییەكانی كوردی داوە

باسك نێت

كامیل مەحمود ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەژماری خۆی نوسیوێتی، چەندین جەنگی نێوان وڵاتانی (ئیسلامی) لەم چەند دەیەی ڕابردوودا ڕوویان داوەو هیچ یەكەیان پەنای بۆ ئایین و وروژاندنی عاتیفەی دینی دژی ئەویتریان نەبردووە، بۆچی سەدام و ئەردۆگان و تەنانەت هەندێ ناوەندی عێراقیی نوێش لە جەنگ و ململانێكانیاندا دەمانخەنە دەرەوەی بازنەی ئیمان و ئیسلام و لەسەنگەری ئایینەوە جەنگمان لەگەڵ دەكەن؟

دەقی نوسینەكە..

دەربارەی عەفرین، چەند پرسیارێك لە مزایـەدەچـییەكان..

– مەلاو مزگەوتەكانی توركیا دوعایان بۆ سەركەوتنی سوپاكەیان كردووە، ئەی مەلاو مزگەوتەكانی عەفرین و كانتۆنەكان لەكوێن و بۆچی دەنگ و ڕەنگیان نییە؟، ئاخۆ دەنگی ئایین و ئایینپەروەری لەو بەشەی كوردستاندا ماوە؟!!

– چەندین جەنگی نێوان وڵاتانی (ئیسلامی) لەم چەند دەیەی ڕابردوودا ڕوویان داوەو هیچ یەكەیان پەنای بۆ ئایین و وروژاندنی عاتیفەی دینی دژی ئەویتریان نەبردووە، بۆچی سەدام و ئەردۆگان و تەنانەت هەندێ ناوەندی عێراقیی نوێش لە جەنگ و ململانێكانیاندا دەمانخەنە دەرەوەی بازنەی ئیمان و ئیسلام و لەسەنگەری ئایینەوە جەنگمان لەگەڵ دەكەن؟ وەڵامەكەش لای خۆمانە كەبێگومان كورد لەئێستاو رابردوودا باجی توندڕەوی هێزە ئایدۆلۆژییەكانی كوردی داوە كە هەمیشە هەڵوێستێكی سەلبییان بەرامبەر بەئایینی گەلەكەیان هەبووەو دوژمنانی كورد ئەمەیان قۆستووەتەوەو لەبرامبەرماندا ئایینیان بەكارهێناوەو هەڵوێستە سەلبییەكانی هێزە ئایدۆلۆژییەكانی كوردیان بەرامبەر بەئایین قۆستووەتەوە، نموونەی ئەنفال و فەتح لەو ڕووەوە دیارە.
– هەر جەنگ و ململانێیەكی ناوخۆو هەرێمایەتی دروست دەبێت ئەو مزایەدە چییانە ئیسلام و مەلاو كەسایەتییە ئایینییەكان دەخەنە ژێر پرسیارو پەلامارەوە، باشە ئەوەی ئەو رەوشە ئاڵۆزانە بۆ كورد دەخوڵقێنێت هێزو دەسەڵاتە سیاسییەكانە یان ئەم كەسایەتی و توێژە كۆمەڵایەتییانە؟
– باشە ئێوە دەتانەوێ ئەردۆغانیش وەك ئێوە بكات و سوود وەرنەگرێت لەكاریگەرترین فاكتەری جۆشدانی خەڵكەكەی كە ئیسلام و عاتیفەی ئایینی گەلەكەیەتی و وەك هێژە ئایدۆلۆژییەكانی كوردو خەڵكە مزایەدە چییە فشەكەرەكانیان بكەوێتە سوكایەتی بە بیروباوەڕی ئایینی گەلەكەی؟!
لەكۆتاییدا دەڵێم ئەوەی روو دەدات لە عەفرین جەنگ و ململانێیەكی سیاسییە نەك ئایینی و لایەنی عاقڵ و لێزان ئەوەیە هەموو شتێك بۆ بردنەوەی جەنگەكەو ناشیرینكردنی بەرامبەر تەوزیف بكات، كە كورد هەمیشە پاساوی داوەتە دەست نەیارەكانی بۆ بەكارهێنانی ئامڕازی جۆراوجۆر دژی.
سەرەڕای هەموو ئەو تەشهیرو ئوسلوبە نائەخلاقییەی مزایەدەچییە فشەكەرەكانیش، ئێمە هەر جەنگ و كاولكارییەك لەهەر پارچەیەكی كوردستان ڕوو بدات نیگەران و خەمبارمان دەكات و دەستدرێژییەكان مەحكوم دەكەین.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *