657657657

داوای هەڵوەشاندنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەكرێت

باسك نێت

فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، بەداخەوە، لە هەرێمی كوردستان، ئەم دەستانە، ك بە بڕیاری پەرلەمان دامەزراون و لە هەموو دنیاشدا وایە، كە دەبێت ئەم دەستە و كۆمسیۆنانەی وەك (كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەستەی نەزاهە و مافی مرۆڤ و چەندینی تر)، سەر بە هیچ كام لە دەسەڵاتەكانی وەك (سێ‌ دەسەڵاتەكە) نەبن و تەنیا كار و چالاكیی و سەرچاوەیان لە پەرلەمان و دەستوورەوە بێت، بەڵام بە پێچەوانەوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێم، دابەشكراوە بۆ (پێنج حیزبە) ڕابردووەكەی بەشدار لەم حكومەتە و هەر یەكەیان بۆ خۆیان پشك و پۆستیان بردووە.

دەقی راگەیەندراوەكە..

دەستە سەربەخۆكان، دامەزراوەی نیشتیمانیی دوور لە حیزب و دەسەڵاتەكانن و بە پێی یاسا و بە سەرچاوەی دەستوری هەرێم و هەم فیدڕاڵیش، دەبێت خاوەن دەسەڵات و كەسایەتیی و بودجەی خۆیان بن و دوور بن لە هەر بە حیزبیبوون و دەستوەردانێك بۆ بەرژەوەندییە كەسیی و سیاسیی و حیزبییەكان.
بەداخەوە، لە هەرێمی كوردستان، ئەم دەستانە، ك بە بڕیاری پەرلەمان دامەزراون و لە هەموو دنیاشدا وایە، كە دەبێت ئەم دەستە و كۆمسیۆنانەی وەك (كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەستەی نەزاهە و مافی مرۆڤ و چەندینی تر)، سەر بە هیچ كام لە دەسەڵاتەكانی وەك (سێ‌ دەسەڵاتەكە) نەبن و تەنیا كار و چالاكیی و سەرچاوەیان لە پەرلەمان و دەستوورەوە بێت، بەڵام بە پێچەوانەوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێم، دابەشكراوە بۆ (پێنج حیزبە) ڕابردووەكەی بەشدار لەم حكومەتە و هەر یەكەیان بۆ خۆیان پشك و پۆستیان بردووە.
ئێمە لە فراكسیۆنی بزووتنەوە، وێڕای ئەوەی لە ڕابردوودا بە نوسراوی فراكسیۆن، ژمارە (510)ی بەرواری 2016/1/23 داوامان لە كۆمسیۆن كردووە، كە دەبێت سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن و دوور بن لە قۆرخكاریی حیزب و دەسەڵات، كەچی تا ئێستاش ئەم كۆمسیۆنە، كۆمسیارەكان و پۆستەكانی بەش كراون لە نێوان ئەو حیزبانەدا، بۆیە بزووتنەوە حەقی خوراوە و ئەگەر قەرار بێت هەموو حیزبەكان پشكیان هەبێت، كە ئەمە پێچەوانەی عورفی دامەزراوەی نیشتیمانیی وەك دەستەكانە، دەبێت هەموو لایەنەكان پۆستیان هەبێت، بەڵام ئێمە لەگەڵ دابەشكاریی حیزبیی نین و دەبێت تەكنۆكراتیانە و لەسەر بنەمای كەفائەت و لێهاتویی و پسپۆڕیی ئەو دەستە و كۆمسیۆنانە و بە تایبەت كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، پێك بهێنرێت.
فراكسیۆنی بزووتنەوە، داوا لە پەرلەمان دەكات چاو بخشێنێتەوە بە هەیكەلی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم و كۆی دەستەكانی تری وەك نەزاهە و مافی مرۆڤ، وە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو كۆمسیۆنە دەكەین لە ئێستادا و پێویستە سەرلەنوێ‌ تا پێش ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەم كۆمسیۆنە پێك بهێنرێتەوە، چونكە ئەم كۆمسیۆنە چارەنووسی كۆمەڵگە و پرۆسەی سیاسیی و ئارامیی و ئاسایشی نەتەوەیی و پرۆسەكانی بە دامەزراوەیكردن و عەدالەت و مافی گشتیی لە ئەستۆدایە.
داواش لە پەرلەمان دەكەین بە یاداشتێك، كە ئەم مەسەلەیە بە هەند وەربگرێت و دەستبەجێ‌ كاری لەسەر بكات.

ئاری عەبدولەتیف
سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوە
چوارشەممە 2018/1/24

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *