302a209250900b3acb7c05107adf215a_L

بزووتنەوە ئەندامانی ئازاد كرد دەنگ بە لیستی یەكگرتوو بدەن بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق
بزووتنەوەی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن

باسك نێت-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە یەكگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی لەشاری سلێمانی كۆبونەوە.

شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی بەسەرۆكایەتی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هەریەك لە محەمەد ئەحمەدو عومەر محەمەدو موستەفا عەبدوڵڵا ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن، سەردانی بارەگای بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستانیان لەشاری سلێمانی كرد و لەلایەن مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی‌و كامیل مەحمود و حسێن حەسەن و حاجی موحسین ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوی ئیسلامییەوە پێشوازییان لێكرا.

كامیل مەحمود وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (باسك نێت)ی راگەیاند، لە كۆبونەوەكەدا هەردوولا هاوهەڵوێست بووین لەسەر پرسی لیستی هاوبەشی نێوانمان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كوردستان.

وتیشی، بڕیارمانداوە لەسەر یەك لیستی درێژە بە گفتوگۆ و كارەكانی دوو ساڵی رابردوومان بدەین و پڕۆژەی كاری هاوبەشی نێوان لایەنە ئیسلامییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەردەوام بێن.

ئاشكراشیكرد، بزووتنەوەی ئیسلامی سەرجەم ئەندامانی خۆی ئازاد كردووە كە لە لیستی سەربەخۆی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ هەڵبژاردەكانی عێراق خۆیان كاندید بكەن یان دەنگ بەو لیستە بدەن.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *