52612018_217122017_Pumpjacks

نرخی نەوت دابەزی

باسک نێت:

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھاندا کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دێت بەرامبەر دراوە جیھانییەکانی دیکە.

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەلێدوانێکدا رایگەیاند کە دەیەوێت “دۆلار بەھێز بێت،” نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەھاکەی لەبازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوویەوە.

بەھۆی ئەوەی نەوت لەجیھاندا بە دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، وتەکەی ترەمپ کاریگەریی کردە سەر نرخی نەوت و لەبەھاکەی کەمبوویەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، دوای ئەوەی دوێنێ نەوت بەرزترین نرخی لەماوەی زیاتر لە سێ ساڵی رابردوودا تۆمارکرد، لەئێستادا کەمێک لەنرخەکەی دابەزیووەو یەک بەرمیل نەوتی برینت لەبازاڕەکاندا جیھاندا بە ٧٠.٤٢ دۆلار دەفرۆشرێت.

ھاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمەریکا، ١٠ سەنت لەنرخەکەی دابەزیووەو ھەر بەرمیلێکی بە ٦٥.٥١ دۆلار لەبازاڕەکانی جیھاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ژ.ک

بابەتی دواتر

d23c82d7fd9c940c22cd670fa9c95c4e_L

سبەى ڕێگای هەولێر- سلێمانی لە سماقوڵی دەكرێتەوە

بڕیارە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕێگەی سلێمانی- هەولێر بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا بكرێتەوە كەلە ئێستادا بەهۆی نۆژەنكردنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *