bcxvxvefafdxz

ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەشداری گفتوگۆكان سۆچی ناكات

وتەبێژی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كە بەشدارە لە گفتوگۆكانی ئاشتی لە ڤیەننا رایگەیاند، شاندەكەیان لە گفتوگۆكانی كۆنگرەی نیشتمانی سووریا لە سۆچی بەشدار نابێ.

ئەمڕۆ شەمە، یەحیا عورەیزی وتەبێژی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا رایگەیاند، حكومەتی سووریاو رووسیا بەڵێنی خۆیان جێبەجێ نەكردووەو كۆنفرانسی سۆچی هەوڵێكە بۆ لاوازكردنی هەوڵەكانی ئاشتی لە چوارچێوەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.

وتیشی، دانوستاندنەكانی ڤیەننا دەیتوانی تاقیكردنەوەیەك بوایە بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكان، بەڵام وەها هەوڵێكمان نەبینی و نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئەوەی نەبینی.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە كۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانی سووریا بە مەبەستی خێراتركردنی رێككەوتنی ئاشتی بۆ شەڕی ناوخۆی سووریا لە رۆژانی 29 و 30ی ئەم مانگە لە سۆچی رووسیا بەڕێوەبچێت.

بابەتی دواتر

405113Image1

لابردنى خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا نزيكه

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كان ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم له‌باره‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *