نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی لەعێراق ئاشكرایدەكات، ژمارەی موچەخۆرانی عێراق لەزیاد لەپێویستەو دەبێت عێراق گرنگی بەكەرتی تایبەت بدات.
یارا سالم نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی لەعێراق لەڕاپۆرتێكدا كە بۆ حكومەتی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند، زۆری ژمارەی موچەخۆران لەدامودەزگاكانی عێراق، بارگرانییەكی زۆری لەسەر بودجەو سامانی گشتی دروست كردووە.
ناوبراو داوای لە حكومەتی عێراقی كردووە، ژمارەی فەرمانبەرو موچەخۆرانی كەرتی گشتی كەم بكاتەوەو لەبەرامبەردا گرنگی زیاتر بەكەرتی تایبەت بدات.
یارا سالم لە راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە گرنگیدان بەكۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت و دروستكردنی هاوبەشی لەگەڵ كەرتی گشتیدا دەبێتە هۆی بوژانەوەی عێراق و كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت.